AP ١٤٠٣ سەرماوەز ٨ ٠٩:٥٠

پیشانگای پارکی زانست و تەکنۆلۆژیای کوردستان لە هەرێمی کوردستان

پیشانگای پارکی زانست و تەکنۆلۆژیای کوردستان لە هەرێمی کوردستان

سەرۆکی پارکی زانست و تەکنۆلۆژیای پارێزگای کوردستان وتی: بڕیارە لە نیوەی یەکەمی ساڵی داهاتوودا پیشانگایەک کە هەرێمی کوردستان بکەینەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بابەک سووری لە کەمپی تیجاری‌سازی و گەشەی بازاڕی هەناردەی بەرهەمی زانست‌بنیاد لە شاری سنە، وێڕای ڕاگەیاندنی ئەم هەواڵە، وتی: کردنەوەی پیشانگای پارکی زانست و تەکنۆلۆژیای کوردستان لە پێناو ڕاپەڕاندنی ڕاسپاردەیەکی دیاری‌کراو بۆ سازدانی پێوەندیی دانوستانکارانەی زانستی لەگەڵ وڵاتانی هاوسنووری ئێرانە و هەموو پارکگەلی زانست و تەکنۆلۆژیای وڵات تێیدا بەشدار دەبن.

ناوبراو بە ئاماژە بە چالاکیی زیاتر لە ١٩٠ یەکە و کۆمپانیای تەکنۆلۆژیکار لە پلەبەندیی جۆراوجۆر لە کوردستان کە لەو ڕێژەیە زیاتر لە سەدا ٦٠یان لە بواری تەکنۆلۆژیای زانیاریدا چالاکن، ڕاشیگەیاند: بوونی سنوورە هەناردەییەکان لە کوردستاندا شیاوی ئاوڕ لێ‌دانەوەن و دەکرێ بەهرەی زیاتر و باشتریان لێ وەرگیرێت.

News ID 52876

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha